دیمه‌نێكی ناوه‌وه‌ى ئۆتێله پێنج ئهستێرهیههكهى زاخۆ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ئۆتێل سیپان.
"له دوو ساڵى داهاتوو 5 هۆتێلى دیكه ده‌كرێنه‌وه"
یه‌كه‌مین هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئیداره‌ى زاخۆ كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین هۆتێلى پێنج ئه‌ستێره‌ی به‌خۆوه‌بینى، به‌ڵام ئه‌وه‌یان به دڵى گه‌شتوگوزارى ئه‌و شاره نییه، به‌ڵكو پێویستیان به زیاتره و ده‌ڵێن، له ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا پێنج هۆتێلى دیكه‌ى پێنج ئه‌ستێره ده‌كرێنه‌وه.
هۆتێله‌كه ناوى سیپانه و ده‌كه‌وێته سه‌نته‌رى ئیداره‌ى زاخۆ.
چیا ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گه‌شتوگوزارى زاخۆ به 964ـى راگه‌یاند، یه‌كه‌مین هۆتێلى پێنج ئه‌ستێره‌یان كرده‌وه، به‌ڵام خواستى ئه‌وان زیاتره چونكه به‌هۆى بوونى زاخۆ بە ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری، گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانى ئیداره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
وتیشی، “له ماوه‌ى رابردوودا زۆرجار گه‌شتیار كه ده‌هاتنه زاخۆ، به‌هۆى نه‌بوونى هۆتێلەوە شه‌و نه‌ده‌مانه‌وه و ده‌چوونه دهۆك بۆ نووستن، بۆیه پێویست بوو زووتر ئه‌م هۆتێله بكرێته‌وه”.
پلانى گه‌شتوگوزارى زاخۆ ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ى دوو ساڵى دیكه‌دا پێنج هۆتێلی دیكه‌ى پێنج ئه‌ستێره بكه‌نه‌وه، به‌قسه‌ى چیا ئه‌مین ماوه‌یه‌كە ده‌ست كراوه بە دروستكردنى هۆتێلی دیكە.
به‌پێی ئاماری گه‌شتوگوزار، له سه‌نته‌رى ئیداره‌ى زاخۆ 40 هۆتێل هه‌ن، تاقانه‌كه‌یان پێنج ئه‌ستێره‌یە و شه‌ش له‌و هۆتێلانه‌ش چوار ئه‌ستێره‌ن.