ناوەندی شاری هەولێر _ وێنە: 964
لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ تا هەشتی ئێوارە
لە رۆژانی هەینی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری هەولێر قەدەغە کرا
964+
شۆڕش قادری
بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی، لە رۆژانی هەینی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ تا هەشتی ئێوارە قەدەغە کرا و بۆ لەمەودوا تەنها بەپیادە دەتوانی پیاسەی بەردەم قەڵا بکەیت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “لەبەر ئەوەی رۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتی بازاری شێخەڵڵا و پارکی نافورەی بەردەم قەڵا دەکەن، پیادەڕۆ و ئۆتۆمبیل تێکەڵ بەیەک دەبن لەشەقامدا، کە ئەمەش بە بەردەوامی دەبێتە هۆکاری خنکانی شەقامەکە و دروستبوونی جەنجاڵی و سیمایەکی ناشیرین بە شەقامەکانی ناو بازاڕ دەدات، بۆیە بڕیاردرا هاتوچۆکردن لە سەنتەری شار تەنها بە پیادە بێت لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ تا هەشتی ئێوارە، پاشان هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە.”
هەولێر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتای قەدەغە کرد وبۆ هەناردەی نەوتەکە پەرلەمان کۆدەبێتەوە
هەولێر ئامادەکاری کریسمس و سەری ساڵی دەستپێکرد