قەزیەکەی دەبێتە دوو

مەلیکەیەک هاوڵاتیەکی شێلابو دوای ئەوەی هەڵاتبوو پۆلیس دەستگیری کرد 

964+

توانا نەقی

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێلەكەی هاوڵاتییەكی شێلابوو دواتر هەڵاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە کامێرای چاودێرییەوە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا كراون (ناسراو بەمەلیكە)یە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، چەند رۆژێکە ئەو رووداوە روویداوە تازە تۆمەتبارەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە.

وتیشی لە بابەتێکی ئاوادا دادوەر داوای ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکە دەکات بەو پێی ئەو ئۆتۆمبێلە مەلیکەیە و بێ سەرەتایە پێدەچێت دادوەر کەیسێکی دیکەی لەسەر بکاتەوە.

لە ئێستادا تۆمەتبار (ر،م،ج ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 23ی هاتوچۆ راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد