لەرووی گەشتیاری و ئەمنییەوە

هەولێر ئامادەکاری کریسمس و سەری ساڵی دەستپێکرد 

964+

توانا نەقی

رێوڕەسمی کریسمس و سەری ساڵ نزیک بووەتەوە و پارێزگای هەولێریش لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان و لایەنی ئەمنی ئامادەکارییەکانیان دەستپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە. ئامادەکاریەکانی رێورەسمى كریسمس و شەوى سەری ساڵ و ئامادەکارییەکان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و رێگەگرتن لە روودانى هەر رووداوێکى نەخوازراو و نایاسایی دەستی پێکردووە.

دەشڵێت، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر کە پێکهاتوون لە پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی فریاکەوتن، چالاکییە مەدەنییەکان، پۆلیسى هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی و تیمە تەندروستییەکان)ى لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان و ئەو جێگە و شوێنانەی كە هاوڵاتیان و گەشتیاران رووى تێدەکەن ئەرکی پێسپاردن.

ئەوەش هاتووە، رێگری دەکەن لە  دیاردەى دزێو و ناشارستانیەکان و بە هیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشى بکرێت لەو کەس و لایەنانەى دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانى زێدەڕۆیى لە سەر موڵکى گشتیى.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دەبێت گەشتوگوزار و ئاسایشی بازگەکان ئاسناکاری تەواو بۆ ئەو گەشتیارانەی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و دەرەوەی وڵاتیش دەێنە هەرێم بکەن و بە جوانترین شێوە پێشوازییان لێ بکەن.

کەلار ئامادەکاری بۆ سەری ساڵ و پشووەکان دەکات 

کەلار ئامادەکاری بۆ سەری ساڵ و پشووەکان دەکات