بە نایاسایی کارگەی غازی نایترۆجینیان داناوە

بەرگری شارستانی بەردەوامە لە داخستنی شوێنەکان بەهۆی تەقینی باڵۆنێکەوە 

964+

توانا نەقی

بەرگری شارستانی هەولێر واز لە هۆکارەکانی روودانی تەقینی باڵۆنی ئارایشتاگەیەک ناهێنێت و بەردەوامە لە داخستنی چەند کارگەیەکی غازی هایترۆجین و بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە.

بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، پاش رووداوەکەی ئارایشتگای دانێلا ئەوان بەردەوام لە بەدواداچوونەکانیان و بۆیە بۆیان دەرکەوتووە چەندین شوێن بەشێوەیەکی نایاسایی کارگەی دروستکردنی غازی نایترۆجین و هایترۆجینیان داناوە و بەرهەمی دەهێنن.

دەشڵێت، رووداوەکەی دوێنێی ئەو ئارایشتگایە بەهۆی ئەو گازە نایاساییەوە روویداوە و بۆیە شوێنەکان سەرجەمیان داخراون و رێکاریی یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە بەرگری شارستانی بڵاویکردووەتەوە سەردانی چەنین شوێن کراوە و سەرپێچییەکانیان تۆمار کراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

لەسەر تەقینەوەی باڵۆنەکانی ئارایشتگاکە دوو شوێنی فرۆش...

لەسەر تەقینەوەی باڵۆنەکانی ئارایشتگاکە دوو شوێنی فرۆشتن و کارگەیەک داخران