لە سنووری کەرکوک
بەهۆی سەگی بێلانەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 18.12.2024لەسەر رێگای کەرکوک بۆ بەغدا بە دیاری کراوی لە نزیک ناحیەی تازە ئۆتۆمبێلێک بە هۆی پەڕینەوەی سەگی بێ لانە وەرگەڕا بەهۆیەوە کەسێک مردووە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
ئەحمەد زیاد ئێشکگر لە نەخۆشخانەی تازە زانیاریەکانی 964ـی پشت راست کردوەوە وتی، بە پێی قسەی ئەوە کەسانەی تەرمەکەیان بۆ هێناوە ئەو ئۆتۆمبێلە خێرا لێیخوڕیوە لە ناکاوە سەگێک هاتووەتە بەردەمی پەشۆکاوە بەهۆیەوە کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و سەرنیشینێکیش بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی بەدواداچونی 964 دوو رۆژ بەر لە ئێستا لە گوندی مەنزلەی قەزای حەویجە بەهەمان شێوە بە هۆی سەگی بێ لانەوە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب وەرگەڕا و سێ سەرنشینی بریندار بوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی