كارمه‌ندى كاره‌باى هه‌ریره
دانەر چیرۆکی لە دەستدانی چاوه‌كه‌ی بۆ 964 دەگێرێتەوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
كارمه‌ندێكی كاره‌باى قه‌زاى هه‌ریر له‌كاتى كاركردندا شتێك پێیدا ده‌قه‌تێته‌وه و چاوێكی له‌ده‌ست ده‌دات.
رووداوه‌كه دوێنێ له گوندى قوڕاو له‌سنوورى هه‌ریر روویداوه.
دانەر محەمەد، كارمه‌نده‌كه‌ى كاره‌با به 964 ـى وت، دوێنێ ئێوارە رۆیشتینە گوندێک کە دژە بروسکی محاویلەی کارەبایان تێکچوبوو، لە کاتی گۆڕینی یەکێک لە دژە بروسکەکان شتێك ته‌قییه‌وه و به‌ر چاوم كه‌وت.
وتیشی “تاوه‌کو ئێستا نازانم چی رویداوە چی ته‌قیوه و به‌رچاوم كه‌وتوه، هه‌رچه‌نده پێشتر تەواوی ئامادەکاریمان بۆ كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌با كردبوو، به‌ڵام نازنین ئه‌مه چۆن روویداوه”.
ئێستا دانەر چاوێکی لە دەستداوه، دوێنێ دوای روداوەکە، پزیشكەکان نەشتەرگەری چاویان بۆ کردوە، چاوێکیان دەرهێناوە، دەشڵێت “داواکارم لایەنی پەیوەندیدار ئاگای لێم بێت و ئەگەر له‌داهاتوو پێویستیه‌کم هەبێت بۆم جێبەجێبکەن”.
دانەر محه‌مه‌د، تەمەنی 34 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە، زیاتر لە 10 ساڵیشە کارمەندى فەرمانگەی کارەبای هەریره.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن