گەنجێک لە هەڵەبجە

ماوەی دوو ساڵە، خۆبەخشانە ئاڵای چەند شوێنێک نوێدەکاتەوە.

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ماوەی دوو ساڵە ئاڵای گوندەکەیان و دەروازەی شاری هەڵەبجە بە خۆبەخشی نوێدەکاتەوە، ئەردەڵآن کاکەیی گەنجێکی هەڵەبجەییەو بڕوای وایە ”هەر میللەتێک ئاڵای هەبێت، ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێت بە دەوڵەت”.

ئەو ماوەی دوو ساڵە لەسەر ئەرکی خۆی و خۆبەخشانە، ئاڵای گوندەکەیان و چەند شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت و نوێیاندەکاتەوە.

ئەردەڵان کاکەیی، بە 964ی وت:” ئەوەی تێبینیم کردووە، بەرپرسانی ئەم شارە لە رۆژی ئاڵادا ئەوەندەی لە خەمی ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی خۆیاندان، ئەوەندە بیریان لای ئاڵاکانی شارەکە نییە، کە ھەندێکیان رزیون، و ھەندێکی دیکەشیان بە ستوونەکانیانەوە، نەماون”.

“دوێنی لە رۆژی ئاڵادا، ئاڵای گوندەکەمان، گوندی ھاوار، و پەیمانگای ناحکومی ھەڵەبجەم، نوێکردوە، و ئەمڕۆش ئاڵای دەروازەی شار”، ئەردەڵان کاکەیی وای وت.

دەشڵێت ” کاتێک میلەتێک ئاڵای ھەیە، کەواتە ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێت بە دەوڵەت، ئاڵا شوناس و ناسنامەی میلەتە”

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان