گەنجێک لە هەڵەبجە

ماوەی دوو ساڵە، خۆبەخشانە ئاڵای چەند شوێنێک نوێدەکاتەوە.

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ماوەی دوو ساڵە ئاڵای گوندەکەیان و دەروازەی شاری هەڵەبجە بە خۆبەخشی نوێدەکاتەوە، ئەردەڵآن کاکەیی گەنجێکی هەڵەبجەییەو بڕوای وایە ”هەر میللەتێک ئاڵای هەبێت، ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێت بە دەوڵەت”.

ئەو ماوەی دوو ساڵە لەسەر ئەرکی خۆی و خۆبەخشانە، ئاڵای گوندەکەیان و چەند شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت و نوێیاندەکاتەوە.

ئەردەڵان کاکەیی، بە 964ی وت:” ئەوەی تێبینیم کردووە، بەرپرسانی ئەم شارە لە رۆژی ئاڵادا ئەوەندەی لە خەمی ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی خۆیاندان، ئەوەندە بیریان لای ئاڵاکانی شارەکە نییە، کە ھەندێکیان رزیون، و ھەندێکی دیکەشیان بە ستوونەکانیانەوە، نەماون”.

“دوێنی لە رۆژی ئاڵادا، ئاڵای گوندەکەمان، گوندی ھاوار، و پەیمانگای ناحکومی ھەڵەبجەم، نوێکردوە، و ئەمڕۆش ئاڵای دەروازەی شار”، ئەردەڵان کاکەیی وای وت.

دەشڵێت ” کاتێک میلەتێک ئاڵای ھەیە، کەواتە ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێت بە دەوڵەت، ئاڵا شوناس و ناسنامەی میلەتە”

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

وەبەرهێنانی هەڵەبجە بەدوای ئەندازیاری تەلارسازیدا دە...

وەبەرهێنانی هەڵەبجە بەدوای ئەندازیاری تەلارسازیدا دەگەڕێت

بە جلی کەسایەتییە دیارەکانی هەڵەبجەوە یادی رۆژی شارەک...

بە جلی کەسایەتییە دیارەکانی هەڵەبجەوە یادی رۆژی شارەکە دەکەنەوە