لە نێوان پاسەوانانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و پاسەوانانی پارێزگار
لەناو بینای پارێزگای کەرکوک گرژی دروست بوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە نێو بینای پارێزگای کەرکوک، کێشە و ئاڵۆزی لە نێوان پاسەوانانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و پاسەوانانی پارێزگار دروست بوو.
چەند سەرچاوەیەکی جیاواز لە ناو پارێزگای کەرکوک بە 964ـیان وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18.12.2024، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و پاسەوانەکانی چوونەتە بینای پارێزگاوە، پاسەوانانی پارێزگاریش ویستوویانە بیانپشکنن و گرژی و ئالۆزی لە نێوان پاسەوانانی هەردوولا دروست بووە و یەکێک لە پاسەوانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکە دوو فیشەکی بە ئاسماندا تەقاندووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش دا، چەند کەسێک لە پاسەوانەکان بریندار بوون، بەڵام برینەکانیان بەهۆی شەڕە بۆکسەوە بووە سووکە و کەس بەهۆی فیشەکەوە بریندار نەبووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر