سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە مەکەن
ئیتر حاجییەکان دواخستن و لەجێدانانیان بۆ 2025 نەما
964+
ژوولی عەدنان
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان داوا لەو حاجییانە دەکات کە دەیانەوێت چوون بۆ حەجیان دوابخەن یا کەسێکی دیکە لە جێگەی خۆیان دابنێن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نەکەن، چونکە تازە کات نەماوە.
بەڕێوەبەرایەتید حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەک کە لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، بەپێی ئەو سیستمەی لە بەغدا کاری لەسەر دەکرێت، هەموو ناوەکان دەبێت بەر لە سەری ساڵ واتە 1.1.2025 بخریتە ناو سیستمی ئەلیکترۆنییەوە و هیچ بوارێک بۆ لەجێدانان و دواخستن نەماوە.
داواش دەکەن هەر کەسێک ناوی بۆ حەجی 2025 دەرچووبێت و مامەڵەکانی تەواونەکردبێت، ئەوا بە پێی ریزبەندی ناوی یەدەگی دەرچوو لە شوێنی ئەوان دادەنرێت.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی حەج و عومرە بەدواى ژمارەیەک کەسدا دەگەڕا، لە سنوورى سلێمانى کە ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە، بەڵام ژمارە تەلەفونەکانیان داخرابوو.
ئاگادارییەکە بۆ ئەوەبوو 37 کەس لە سنوورى سلێمانى و دەورووبەرى ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە، بەڵام ژمارە تەلەفونیان داخراوە و مامەڵەکانیان ئەنجام نەداوە.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى حەج و عومرە داوای لەو هاوڵاتیانە دەکرد لە نزیکترین کاتدا سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی بکەن.
جەختیشی کردبووەوە، لەکاتی ئامادەنەبوونیان ناوی یەدەگ شوێنیان دەگرنەوە.