گردبوونەوە
خۆبەخشەکانی تەندروستیی ئیدارەی راپەڕین داوای دامەزراندن دەکەن
+964
محەمە عەلی – رانیە
خۆبەخشەکانی کەرتی تەندروستی لە رانیە گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
کارمەندانی تەندروستیی رانیە دوای ئەوەی بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە و وازیان لە کارکرد لە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی راپەڕین هێناوە، ئەمڕۆ لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین کۆبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
محەمەد عەبدوڵا، یەکێکە لە کارمەندە خۆبەخشەکان و لە گردبوونەوەکەدایە و بە 964 ی وت ”ئێمە زۆر غەدرمان لێکراوە چونکە لە ساڵی 2012 ەوە لە کەرتی تەندروستی کار دەکەین و تا ئێستا دانەمەزراوین”.
باسی لەوەش کرد، ژمارەیان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین نزیکەی 700 بۆ 1000 کەس دەبێت.
وتیشی، ” بایکۆتی دەواممان کردووە و ئێستا بۆشایی لە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی راپەڕین دەردەکەوێت، چونکە ئێمە لەوێ نین”.
پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان