نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە
هاتووەتەوە ژێر 74 دۆلار
نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەتەوە
964+
ژێوار خدر
نرخی نەوت دوو رۆژە تا رادەیەک جێگیرە و لە ژێر 74 دۆلارەوەیە
گرژییەکانی سوریا کاریگەرییان هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و لە چەند رۆژی رابردوودا نرخەکەی رووی لە دابەزین بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18.12.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 73 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو سەنت زیادی کردووە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە بازرگانانی جیهان چاوەڕێی سزای زیاتر بۆ سەر ئێران و روسیا وەک دوو گەورە بەرهەمهێنەری نەوت دەکەن.