هەواڵەکان
ئەمڕۆ لە هەموو هەرێمی كوردستان رۆژی ئاڵا بەرز راگیرا و موچەکەش هەر ئەمڕۆ دابەشکرا
+964
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ رۆژێكی خۆش بوو بۆ بەشێك لە موچەخۆران، بە تایبەتی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون، چونكە دوای 77 رۆژ چاوەڕوانی، موچەی مانگی 10ی رابردوو دابەش كرا.
بەشێک لە موچەی مانگی 11 خرایەسەر هەژماری بانکیی دارایی هەرێم
بابەتی موچە خەمی زۆرینەی خەڵك و موچەخۆرانە و پەیامنێری 964 لە كەلار، ئەمڕۆ لە بەردەم بانكی دابەشكردنی موچە وەستابوو، هەر بینیویەتی خانەنشین و كەسانی بەتەمەن هاتوونەتەدەرەوە و بە دڵخۆشییەوە روویان لە شت فرۆشەكانی نزیك بانكەكە كردووە و عەلاگەیان پڕ شت كردووە.
موچە دابەشکرا و بازاڕ حەرەكەی كرد
ئەو پیاوەی لە گوندی بلەی قەزای خەلیفان چوار رۆژە بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆ دۆزرایەوە و شوكر دەرچوو ساغ و سەلامەتیشە.
ئەو پیاوەی چوار رۆژە لە شاخەکانی سۆران ون ببوو دۆزرایەوە
ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان رۆژی ئاڵا بوو، ئاهەنگ و بۆنەی جۆراوجۆر لە شار و شارۆچكە و ناوچە جیاوازەكان بەڕێوەچوون.