یو پی ئێنیان نەکردووە

گرفت لە موچەی خانەنشینانی سلێمانیدا دروست بووە

+964

دیلان محەمەد جەزا

خانەنشینان لە بەردەم بانکی مەڵکەندیی سلێمانی کۆبوونەتەوە و کێشەیان هەیە، بانکەکەش دەرگای خۆی داخستووە.

یەکێک لە خانەنشینەکان پێشتر کارمەندی وەزارەتی کشتوکاڵ بووە و بۆ 964 دەڵێت، ”دوای دوو سەعات و نیو سەرەگرتنو ئینجا ناردوومیانە بۆ بەشی بایۆمەتری و دەڵێن موچەکەت حیجزی لەسەرە، چونکە بایۆمەتریت نەکردووە”.

باسی لەوەش کرد کە دوای وەرگرتنی بەڵگەنامەیەک بۆ سەلماندنی بایۆمەترییەکەی بانكی مەڵکەندی دەرگاکەی داخستووە.

فەهیمە ئەحمەد خانەنشینە و پێشتر خزمەتی پێشمەرگەی کردووە لە شاخ و بە 964ی وت، لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە چووەتە بانک لەوێ پێیان وتوە موچەکەی راگیراوە، لەبەر ئەوەی یو پی ئێنیان نەکردووە.

وتیشی، بە قەرز گەیشتووەتە بەردەم بانکەکە و ئێستاش پارەی کرێی تەکسی بۆ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە پێ نییە.

964 پەیوەندی بە بەڕێوەبەری بانکی مەلكەندییەوە كرد، بەڵام دوای چەند هەوڵێكیش وەڵامی پەیوەندییەکەیانی نەدایەوە.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

مووچەی 900 ژنی کەمدەرامەت بڕدرا

مووچەی 900 ژنی کەمدەرامەت بڕدرا

"پێویستە بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی نەکرێت"