"به‌بێ رێنمایی ژینگه‌یی كار ده‌كه‌ن"
به‌دواداچوون بۆ چه‌ند كارگه‌یه‌كی سۆران ده‌كرێت كه دوكه‌ڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سۆران به‌دواداچوون بۆ چه‌ند كارگه‌یه‌كی ئیداره‌ى سۆران ده‌كرێت، كه دووكه‌ڵ به‌سه‌ر سه‌نته‌رى ئیداره‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ژینگه‌ش ده‌ڵێت، به بێ رێنماییه‌كانیان كارده‌كه‌ن.
بڕیاره سبه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران له‌گه‌ڵ پۆلیس و لیژنه‌یه‌كی شاره‌وانى ئه‌م كارگانه به‌سه‌ربكه‌نه‌وه و له هۆكارى دووكه‌ڵكردنه‌كه‌یان بكۆڵنه‌وه و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه بده‌ن.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، سبه‌ى سه‌ردانى ئه‌م كارگانه ده‌كه‌ن و رێكارى پێویستیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌گرنه به‌ر.
وتیشی “كارگه‌گان سێ دانه‌ن، كارى به‌رهه‌مهێنانى چه‌و و لم ده‌كه‌ن، زۆر نزیكن له سنوورى شاره‌وانییه‌وه و ئاسمانى سنووره‌كه‌یان پیسكردووه”.
به‌پێی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان پێویسته كارگه‌كان لانیكه‌م 500 مه‌تر له سنوورى ئاوه‌دانى شاره‌وانییه‌كان دوور بن، به‌ڵام هه‌ژار ده‌ڵێت دوور ئه‌م كارگانه زۆر كه‌متره و ته‌نانه‌ت كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگایه‌كی سه‌ره‌كى كه هاوڵاتیان هاتوچۆى پێدا ده‌كه‌ن و له نزیكى كه‌مپسی زانكۆى سۆرانیشه.