لە سلێمانی

ژمارەیەک شوقە بێبەرامبەر دەدرێن بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون دابینکرا بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە رێژەی کەمئەندامییەکەیان 70٪ـیە و بەگوێرەی چەند مەرجێک بێبەرامبەر یەکەکانیان پێدەدرێت.

یەکەکان پێکدێن لە 45 شوقە و بەگوێرەی رێککەوتنێک لەنێوان وەزارەتی کار و کۆمپانیایەک، لە پرۆژەی شاری شاران لە قولەرەیسی دروستکراون.

هێمن ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەبێت خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون نەبن.

مەرجەکان ئەمانەن:

– رێژەی کەمئەندامیەکەی 70٪ بێت.

– خێزانداربێت- سەرۆک خێزان یان هاوسەری کەمئەندام بێت، یان خێزانێک لە دوو خاوەن پێداویستی تایبەت و زیاتر لە خێزانەکەدا بێت.

–  کرێچی بێت.

– جگە لە موچەی کەمئەندامی هیچ  موچە و داهاتێکی تری نەبێت.

– نیشتەجێی قەزای ناوەندی سليمانی بێت.

هەر خاوەن پێداویستیەکی تایبەت خوازیارە و مەرجەکان دەیگرێتەوە دەتوانێ لە ئەمڕۆ دووشەممەوە تاوەکو رۆژی 23.12.2024، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم، لە کاتی دەوامی فەرمی.

ناونیشان :- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی – گردی جۆگە – خوار ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان.

هونەرمەندانى میللى شوقەیان پێدەدرێت

هونەرمەندانى میللى شوقەیان پێدەدرێت