قائیمقام و سەرۆکى شارەوانى شەمزینان و دەرەجیک و گەڤەر لە هەولێرن
مەسەلە چییە؟
قایمقام و سەرۆکى شارەوانى شەمزینان و دەرەجیک و گەڤەر لە هەولێرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
چەند سەرۆك شارەوانی و قایمقامێك لە ناوچەكانی باكووری كوردستانەوە هاتوونەتە هەولێرن لەگەڵ پارێزگاری هەولێر باسیان لە باشتركردنی جموجۆڵی بازرگانی و رەخساندنی هەلی كار لە نێوان هەولێر و ناوچەكانی باكوور كرد.
هەریەكە لە یونس ئیمرا، قایمقامی قەزای شەمزینان، عومەر فارووق قایمقامی قەزای دەرەجیک، فەهری شاکار، سەرۆکی شارەوانیی شەمزینان و چایان چیچەک، سەرۆکى شارەوانیى بیو چفلیک (گەڤەر) ئەمڕۆ یەكشەممە هاتوونەتە هەولێر و لە لایەن پارێزگار ئومێد خۆشناو كۆبوونەوە.
وەك لە راگەیاندنی پارێزگای هەولێردا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کرایەوە و ئاماژەی بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان كرایەوە.
هەروەها لە بارەى بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە نێوان وڵاتى تورکیا و ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ كرا، کە دەروازەیەکە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و گرنگی و بەھای ئابووری و گەشتیارى خۆی ھەیە و لە رووی ئاوەدانیی و بازرگانی سوودی بۆ هەردولا دەبێت، ئەوە بێجگە لە رەخساندنى دەرفەتى کار بۆ خەڵکی دەڤەرەکە،
“لە كۆبوونەوەكەدا شاندى باكووری كوردستان، بە فەرمى داوەتى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ سەردانیکردنى جۆلەمێرگ ( پارێزگای ھەکاری ) و دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ پارێزگارى شارەکە، ئومێد خۆشناویش بانگهێشتەکەیانی قبوڵ کرد”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.
ئەمە لە كاتێكدایە پارێزگاری هەولێر لە رۆژانی 12 تا 14ی ئەم مانگە لە ئیستەنبوڵ بەشداریی كۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆك شارەوانییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقای كرد، هەروەها بڕیاریش وایە لە سەرەتای ساڵی نوێدا سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵ سەردانی هەولێر بكات.
پارێزگاری هەولێر لە كۆبوونەوەكانی ئاشتی و هاوكاری پارێزگارەكان بەشدارە
پارێزگاری هەولێر
رۆشنبیری و هونەری هەولێر
هەزار كتێبی دیكە لە هەولێرەوە بۆ كتێبخانەی چەمچەماڵ
دەرمان و خۆراک و پێویستى رۆژانە
هەولێر ملیارێک و 700 ملیۆن دینار و 126 تڕێلە هاوکاری بۆ رۆژئاوا کۆکردەوە
پێشەنگ و ناودارن
چوار خۆشنووسی ههولێر رێزلێنانیان پێشكەش كرا
"رووگەی گەشی نیشتمانپەروەری"