بۆ دووەم رۆژ

بایکۆتی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بەردەوامە 

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بۆ دووەم رۆژە لەسەر یەک نەخۆسخانەی منداڵ بوونی سلێمانی بایکۆتیان کردووە بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە.

ئەمڕۆش سەرجەم کارمەندەکانیان هاتوونەتە پێش نەخۆشخانەکەو چاویان بە یەک نەخۆش نەکەوتووە و دەڵێن خۆیان پێیان ناخۆشە بەڵام دەبێت حکومەت وەڵامیان بداتەوە و موچەکانیان پێ بدات.

زیاتر لە کارمەندێک قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێن، مانای نییە وا سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، راستە نەخۆش کەسوکاری خۆیانە بەڵام خۆ دەبێت حکومەت بەم فشارانە بێتەسەر خەت و موچە دابەش بکات.

هەر ئەوان نا بەڵکو بەشی فریاکەوتنی خێراش هەر لە سلێمانی بایکۆتیان راگەیەیاندووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد