بەرپرسانی باشماخ و حاجی ئۆمەران وەڵامی 964 دەدەنەوە

تا چەند بەفر و سەرما کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی مەرزەکان هەبووە؟

شۆڕش قادری

بەفر و سەرماش نەیتوانیوە هاتوچۆی گەشتیاران و جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی کوردستان رابگرێت و هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو بەردەوامە.

مەریوان کەریم بەرپرسی راگەیاندنی دەرەوازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە 964ـی وت، “بەفربارین و سەرما کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکەمان نەبووە و وەک مانگەکانی پێشوو بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاتوچۆی گەشتیارانیش بەردەوامە و هیچ گرفتێک لەوبارەیەوە دروست نەبووە.

هاوکات سیراون بارزانی وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە 964ـی وت، “پێش ئەم شەپۆلە بەفربارین و سەرمایە تیمەکانمان ئامادەکاری تەواوەتیان کردبوو و هیچ گرفتێک لە هاتوچۆی بارهەڵگر و گەشتیاران دروست نەبووە”.

بەستەڵەکی رێگای حاجی ئۆمەران بە ئاسانی ناتوێتەوە؛ بێ ز...

بەستەڵەکی رێگای حاجی ئۆمەران بە ئاسانی ناتوێتەوە؛ بێ زنجیر هاتوچۆ مەکەن