دیمه‌نى موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر كه دووكه‌ڵ بڵاوده‌كاته‌وه... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر.
170 سكاڵاى هاوڵاتیانیشان له‌سه‌ره
دوكه‌ڵكردن و ژاوه‌ژاو خاوەنى پێنج مولیده‌ى له هه‌ولێر دایه دادگا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌ى هه‌ولێر له‌رێگه‌ى به‌شی یاساییه‌وه پێنج خاوه‌ن موه‌لیده‌ى داوه‌ته دادگا چونكه ده‌ڵێت، موه‌لیده‌كانیان پابه‌ندى رێنماییه‌كان نین.
سكاڵاكانى فه‌رمانگه‌ى ژینگه له سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، لیژنەی تۆمارکردنی داوای مافی گشتی له‌سه‌ر ئه‌م پێنج خاوه‌ن موه‌لیده‌یه تۆماركراون.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م پێنج خاوه‌ن موه‌لیدانه سه‌رپێچیان له ياسا و رێنماییه‌كانیان كردووه و مولیده‌كانیان دووكه‌ڵ و ژاوه‌ژاویان كردووه و ده‌وروبه‌رى موه‌لیده‌كانیشیان پیس بووه.
وتیشی “پێشتر ئه‌م پێنج كه‌سه له‌م كه‌موكوڕیی و سه‌رپێچیانه‌یان ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه، به‌ڵام پابه‌ندى نه‌بوون بۆیه ساكاڵامان له‌سه‌ر تۆمار كردوون”.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2023 رێنمایی بەدواداچوون و بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان لە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان ژمارە (8ـی ساڵی 2008) ئه‌م پێنج خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ى داوه‌ته دادگا.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند بوو، ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 170 سكاڵا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌سه‌ر موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان تۆماركراون و هۆكارى زۆربه‌شیان دووكه‌ڵ كردن بووه، ئه‌وانیش به‌دواداچوون بۆ ئه‌م سكالایانه ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئامارێكی لیژنه‌ى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كه پێشتر به 964 دراوه، له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێردا هه‌زار و 173 موه‌لیده له‌ناو سه‌نته‌رى شار هه‌ن و له‌كاتى نه‌بوونى كاره‌باى نیشتمانى كارده‌كه‌ن.