بانکی ناوەندیی عێراق ریزێک بڕیاری لەسەر دۆلار دەرکرد

+964
عادل کانەبی

بانکی ناوەندی عێراق پاکێجێکی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی 1470 دینار بۆ یەک دۆلار راگەیاند، کە هەر مامەڵەیەک لە دەرەوەی ئەو نرخە بە مامەڵەیەکی نایاسایی هەژمار دەکرێت.

ئەو هەنگاوە دوای ئەوەدێت، کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندەکەی عێراق لە تورکیا جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ئابووری عێراق.

بە پوختی پاکێجەکە ئەم رێکارانەی لەخۆگرتووە:
1- زیادکردنی رێژەی فرۆشتنی کاش بۆ مەبەستی گەشتکردن بۆ حەوت هەزار دۆلار لە مانگێک، کە تەنیا بە سەرووی 18 ساڵ دەفرۆشرێت.

2- فرۆشتنی دۆلار بۆ مەبەستی گواستنەوەی کەسیی لە رێگەی بریکاری کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە (وێستەرن یونیون و مەنی گرام) دەبێت بە نرخی فەرمی (1470) دینار بۆ هەر دۆلارێک.

3- فراوانکردنی بازنەی ئەو مامەڵانەی کە رێگەیان پێدراوە بە دراوی بیانی دارایی.