گەرما نزیکەی 5 پلە نزم دەبێتەوە

بەفر و بارانبارینی کەم بەردەوام دەبێت و وشکەسەرماش بەڕێوەیە

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ تەنیا لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەفر و بارانبارینی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان، ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە و ئیدی خۆتان بۆ وشکەسەرماکە حازر بکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024 ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەش، نمەباران و هەندێک کات بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیشدا ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە.

پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ، چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبێتەوە و خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم لە کاتژمێرێکدا.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و  لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و مەوادی بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی

دهۆک: 10 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2- پلەی سیلیزی

سۆران: 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن

بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت

بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە