كەسێک لە داقووق

پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لە لایەن هێزە سەربازییەكانەوە كوژرا

964+

سیروان خورشید

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری 964 كەوتووە، خۆکوژێک لە پێش چێشتخانەی زەیتونە لەسەر رێگای داقووق – خورماتوو پێش خۆتەقاندنەوەی، لەلایەن فەوجی یەکی لیوای 87ـی مەغاویری عێراقەوە تەقەی لێکرا و کوژرا، هێزەکە پێشتر بۆسەی بۆخۆکوژەکە داناوە و لەوێ کوژراوە.

عەقید محەمەد مەردان، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتیی داقووق بە 964ـی وت، زانیاری هەواڵگری هەبوو كەسێکی خۆکوژ دەیەوێت کردەی تیرۆریستی لە سنووری داقوق ئەنجام بدات، بەڵام هێزی هەواڵگری بەدوایەوە بوون، پێش ئەوەی بگاتە شوێنی قەرەباڵغی و چێشتخانەی زەیتونە، تەقەیان لێ كردووە و دەستبەجێ کوشتوویانە.

وتیشی، ئێستا هێزێکی زۆری ئەمنی و لە ناویاندا هێزێکی پووچەڵکردنەوەی بۆمب گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکە، چونکە بۆمبەکە نەتەقیوەتەوە و تەنیا خۆکوژەکەیان پێکاوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش ده‌ڵێت

ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش ده‌ڵێت "ویلایه‌تى كوردستان"ى داعشیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌