نافورەكانی بەردەم پارێزگا نۆژەنكرانەوە، فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
هی دیكەش چاكدەكرێنەوە
بەشێک لە نافورەکانی هەولێر نۆژەنکرانەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، چەند نافورەیەكیان لە ناو هەولێر چاككردووەتەوە و بەتەمان چەند دانەیەكی دیكەش چاكبكەنەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 13.12.2024 بڵاویكردەوە، كاریان لەسەر چاككردنەوەی چەند نافورەیەك لە ناو هەولێر كردووە، لەوانە نافورەكانی لای بینای پارێزگا و قایمقامیەت لە سەنتەری شار، هۆڵی میدیا، چوارڕیانی مامز و مزگەوتی سەواف و یەك دوانێكی دیكە.
“كارەكان بە مەبەستی بەخشینی سیمایەکی جوانتر و سەرنجڕاکێشە بە شەقامەكانی هەولێر ئەنجامدراون، کارەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارک و باخچەکان وەک قۆناغی یەکەم جێبەجێکراوە و کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ كراوە”، شارەوانیی هەولێر وادەڵێت.
ئەوەشیان باسكردووە، بڕیار وایە لە رۆژانی داهاتوودا چەندین نافورەی دیکەی هاوشێوە لە شەقامە گشتی و پارک و باخچەکان نۆژەن بكرێنەوە و بەكاربخرێنەوە.
ئەندازەی پارک و باخچەکان
ناحیەی شەمامک
رێگەی چوار گوند بەهۆی ئاوی بارانەوە تێکچووە
تیمەکان سوودیان لە چۆڵی و پشووی کاسبکاران وەرگرت
عەلوەی هەولێر شۆردرا و پاککرایەوە
شەقامەکان فراوان دەکرێن و رەمپەی بەردەم دوکانەکان لادران
رێگری لە زێدەڕۆییەکانی پیشەسازی باکوور دەکرێت
سایدێک تەواوکراوە