ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی وێنەی رەش و سپییه

كامێراكەی “گیوی موكریانی”ـیتان لە مۆزەخانەكەی هەولێر بینیوە؟

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

12.12.2024 ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی وێنەی رەش و سپییە، کامێراکەی گیوی موکریانیش کە لە ساڵی 1934ەوە هێنراوەتە شاری هەولێر، یەکێکە لە کۆنترین کامێراکان، کە تا ئێستا مابێتەوە.

“کامێراکەی گیوی موکریانی لە مۆزەخانەی ئەربیل ئولای هەولێرە و لەلایەن کوردستان موکریانیی کچییەوە بەخشراوە بە قوتابخانەکە”، ئومێد بەرزنجی بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئەربیل ئولا بە 964وت.

وتیشی، كامێراكە بۆیە پێشكەشی مۆزەخانەكە کراوە، تا ببێتە بەشێک لە مێژووی شارەکە، چونکە زۆرێک لەو وێنانەی کە ئێستا لە مۆزەخانەکەدان، بەو کامێرایە گیراون و نزیکەی 300 وێنە دەبن.

پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان

فۆتۆگرافەرێکی کورد بووە براوەی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەت...

فۆتۆگرافەرێکی کورد بووە براوەی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی

ئەو فۆتۆگرافەرەی کۆڕەوە ملیۆنیەکەی خەڵکی کورستانی گەی...

ئەو فۆتۆگرافەرەی کۆڕەوە ملیۆنیەکەی خەڵکی کورستانی گەیاندە جیهان