جامی مۆندیالی یانەکان فۆتۆ: Getty Images
لە ئەفریقا هێشتا مۆندیالە
دوای ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو یاریی كردنه‌وه ئه‌نجام درا، ئه‌مڕۆ قۆناغی دووه‌می مۆندیالی یانه‌كان له تۆپی پێ دوو یاریی گرنگ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
مۆندیالی یانه‌كان له مه‌غریب به‌ڕێوه‌ده‌چێت و حه‌وت یانه‌ی پاڵه‌وانی كیشوه‌ره جیاوازه‌كانی دنیا تێیدا به‌شدارن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوو یاری له قۆناغی دووه‌مدا ده‌كرێن.
ویداد به‌یزاوی مه‌غریبی – هیلالی سعوودی 17:30
سیاتڵ ساوندرزی ئه‌مریكی – ئه‌هلیی میسری 20:30.
براوه‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه قۆناغی پێش كۆتایی، به جۆرێك براوه‌ی یاری سیاتڵی ئه‌مریكی و ئه‌هلیی میسری، له‌گه‌ڵ فلامینگۆی به‌ڕازیلی یاریی ده‌كات.
هه‌روه‌ها براوه‌ی یاری ویداد بهیزاویی مه‌غریبی و هیلالی سعوودی، رووبه‌ڕووی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه یاری كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به سه‌ركه‌وتنی ئه‌هلیی میسری به 3-0 گۆڵ به‌سه‌ر ئۆكلاند سیتیی نیوزیله‌ندایی كۆتایی هات.
بڕیار وایه یاریی كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، كه به سه‌رپه‌رشتیی فیفا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له رۆژی 11ـی ئه‌م مانگه دێته ئه‌نجامدان.