
ئاسۆ ڕۆستەم یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق- وێنە+964
ئاسۆ رۆسته‌م بۆ تۆڕی 964: حه‌زم ده‌كرد بۆ هه‌ولێر یاری بكه‌م
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئاسۆ رۆسته‌م هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایگه‌یاند، حه‌زی ده‌كرد په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه بكات و یارمه‌تییان بدات، به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتن.
ئاسۆ رۆسته‌م له دواڕۆژی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زستانه‌ی یاریزاناندا، په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی شوڕته‌وه كرد و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌وێدا یاری ده‌كات.
ئاسۆ رۆسته‌م تایبه‌ت بۆ تۆڕی 964 وتی “هه‌موو یاریزانێك هه‌وڵده‌دات بچێته یانه‌یه‌ك ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی خول بكات، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌ستی دیار بێت و ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات، شوڕته‌ش یه‌كێكه له یانه به‌هێز و گه‌وره‌كانی عێراق و پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووه”.
له رۆژانی رابردوو ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی ئاسۆ به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه هه‌بوو، ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه‌ی وتی “حه‌زمده‌كرد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه خراپه‌ی هه‌یانه یارمه‌تییان بده‌م، به‌ڵام قسمه‌ت نه‌بوو، راستییه‌كه‌شی ئه‌و پاره‌یه‌ی یانه‌ی شوڕته به منیان داوه، جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه هه‌بوو كه یانه‌ی هه‌ولێر بۆ من خستیانه ڕوو”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، یانه‌ی شوڕته به 225 ملیۆن دینار گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئاسۆ رۆسته‌م كردووه.
ئاسۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت “یانه‌ی هه‌ولێر له لای من خۆشه‌ویسته و هیوای ئه‌وه‌م هه‌یه له قۆناغێكی دیكه‌دا بڕه‌خسێت و یارییان بۆ بكه‌م”.
ئاسۆ ئاشكرای كرد، جگه له یانه‌ی هه‌ولێر، یانه‌كانی دیكه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یارییان بۆ بكات.
سه‌باره‌ت به هه‌لی یاریكردن به شێوه‌ی سه‌ره‌كی له یانه‌ی شوڕته، ئاسۆ پێی وایه، راهێنه‌ری تیپه‌كه زۆر متمانه‌ی پێی هه‌یه و هه‌لی یاریكردنی پێده‌دات.
“راهێنه‌ری شوڕته هاوكاریم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خۆم پێشكه‌ش بكه‌م، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌وڵی خۆم ده‌وه‌ستێت و هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌دا شوێنی خۆم بكه‌مه‌وه”، ئاسۆ رۆسته‌م وا ده‌ڵێت.
ئاسۆ له وه‌رزی رابردووی خولی عێراق به تۆماركردنی 18 گۆڵ بووه دووه‌م گۆڵكاری خوله‌كه، دواتر له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی سالمییه‌ی كوێتییه‌وه كرد، به‌ڵام دوای كه‌متر له شه‌ش مانگ یانه‌كه‌ی جێهێشت.
ئاسۆ هۆكاری جێهێشتنی یانه‌ی سالمییه‌ی بۆ تۆڕی 964 روونكرده‌وه، “خۆم تاكلایه‌نه و له رێگه‌ی یاسای و پارێزه‌ره‌وه گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ سالمییه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، چونكه ماوه‌ی پێنج مانگ هیچ مووچه‌یه‌كیان پێنه‌دام، بۆیه منیش نه‌متوانی له‌وێ به‌رده‌وامبم”.
وتیشی، “یانه‌ی سالمییه ئێستاش منیان ده‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام من بڕیاری خۆم دا”.
ئاسۆ رۆسته‌م مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی جامی كه‌نداوی 25ـی كرد و نازناوه‌كه‌شیان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها یه‌ك گۆڵی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا له هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه تۆمار كرد، كه له به‌سڕه به‌ڕێوه‌چوو.