نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

964+
هێمن بەکر

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئێستا نرخی 100 دۆلار 163 هەزار دینارە.

ئەوە لەکاتێکدایە، تاوەکو سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، نرخی 100 دۆلار لە سەرو 170 هەزار دینار بوو.

ئەمە لە دوای کۆبوونەوەی شاندێکی بانکی ناوەندیی عێراق هات لەگەڵ شاندێکی بانکی ناوەندیی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ئیستانبوڵی تورکیا.

بەپێی راگەیاندراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، لایەنی ئەمریکی پێیانوتوون کە میکانیزمێک دەدزۆنەوە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار.