قسم تسجیل المرکزی
لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوەندی تۆمارکردن لە پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە
964+
وریا فەتاح
پاسپۆرتى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوەندی تۆمارکردن/ قسم تسجیل المرکزی لە پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە، دەشڵێت: بارگرانى سەرشانى هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە.
پاسپۆرتى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، ئەو هاوڵاتیانەى ناسنامەیان سەر بە شارەکانى دیکەى عێراق و کوردستان بوو، بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی، صورالقيدی ئەلکترۆنی خۆیان پێویست، بۆیە دەبوو سەردانی شارەکانی خۆیان لە دهۆک و هەولێرـەوە تاکو بەسرە لە خواروی عیراق بکەن، ئەم کارەش بارگرانیەکی زۆر بوو لە سەر هاوڵاتیان .
ئەوەشخراوەتەڕوو، یەکێک لە رێگرە گەورەکان لەبەردەم پێشکەش کردنی ئەم خزمەتگوزارییە لەچەن ساڵی رابردوو نەبوونی هۆڵێکی ئامادەکراوی گەورە بوو بۆ ئەم کارە، بەڵام بە هەوڵى بە ڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە پێناو خزمەتگەیاندنی زیاتر بە هاوڵاتیان، لەسەر بودجەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، توانرا رەزامەندی وەربگیرێت بۆ ئامادەکردنی هۆڵێک بۆ ئەم کارە بە هەموو پێداویستییەکانی ناو هۆڵەکە تاکو خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان بکرێت، بە کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردن (قسم تسجیل المرکزي).
ئەوەش روونکراوەتەوە کە کردنەوەى ناوەندى تۆمارکردن، ئاسانکاری زۆر بۆ هاوڵاتیانی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکات واتا ئەوانەى رەگەزنامەو ناسنامەیان سەر بە شارەکانی تری هەرێم و عێراقە .