داربڕ و راوکەری باڵندەی کێوی بوون
پۆلیسی دارستانی سلێمانی 10 کەسیان دەستگیرکرد
964+
ژوولی عەدنان
پۆلیسی دارستانی سلێمانی 10 کەسیان دەستگیرکرد ، داربڕ و راوکەری کۆتر و سوێسکەبوون، داربڕەکان لە ناحیەی ناڵپاێرێز بوون و راوچییەکانیش لە عەربەت.
هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، مەفرەزەکانیان پشوویان نییە و تەنها لە ئەمڕۆدا 10 کەسیان دەستگیر کردووە کە پێنجیان داربڕبوون و پێنجەکەی دیکە راوکەری باڵندەی کێوی.
وتیشی، هەموو ئەوانەی هەڵدەستن بە راوکردن و کوشتنی ئاژەڵی کێوی دەستگیر دەکرین و رەوانەی دادوەر دەکرێن و پەڕاوی لیکۆڵینەوەیان بۆ دەکەنەوە.
مەفرەزەکانیان ئەمڕۆ پێنج کەسیان لە سنووری گوندی خەراجیان دەستگیر کردووە کە خەریکی راوی باڵندەی کێوی بوون و دوو کۆتر و سێ سوێسکەی راوکراویان پێگیراوە، هێمن کەمەرخان وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک کە زیان بە ژینگەی کوردستان بگەیەنێت لە رووی راوکردن و بڕینەوەی دار و تەنانەت مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵی کێوییەوە بکات ئەوان دەستگیری دەکەن.