دایكه‌كه‌ خاوه‌نى دوو مەدالیایه‌

خێزانێکی هەنگەوان بەشداریان لە فێستڤاڵەکەی هەنارى هەولێر كردووه‌

964+

دەشتی عارف – هەولێر

له‌ فێستڤاڵه‌كه‌ى هه‌نارى هه‌ولێر، كه‌ ئه‌مڕۆ دووه‌مین رۆژیه‌تى، خێزانێكى هه‌نگه‌وان به‌ به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه‌ به‌شدارن، دایكیان ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ دوو كوڕ و بوك و نه‌وه‌یكی به‌شداریان كردووه‌.

بەیان شێروانی، یه‌كێك له‌هه‌نگوانه‌ دیاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان، به‌964ـى وت، ده‌مێكه‌ به‌ خێزانی كارى هه‌نگه‌وانى ده‌كه‌ن و و له‌و فێستڤاڵه‌شدا جگه‌ له‌ هه‌نگوین، به‌رهه‌مه‌كانى وه‌كو سركه‌ى سێو، سركه‌ى هه‌نار و زه‌یتى زه‌یتونیشیان نمایش كردووه‌.

وتیشی “جگه‌ له‌ فیستڤاڵه‌ ناووخۆییه‌كان به‌شدارىم له‌ فێستڤاڵ و كۆنفڕانسه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش كردووه‌ و دوو میدالیاشم به‌ده‌ست هێناوه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پێنجەمین فێستیڤاڵی

پێنجەمین فێستیڤاڵی "هەولێر" بۆ هه‌نار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی کرایەوە