راکردووەکان لە سوپا و بریندارەکانن

“2000 ئەفسەر و سەربازی سوپای سووریا هاتوونەتە خاکی عێراقەوە

964+

ژوولی عەدنان

بەپێی بڵاوکراوەی ئەی ئێف پی فەڕەنسی، دەسەڵاتدارانی عێراقی رێگەیان داوە لە سنووری (قائم) 2000 ئەفسەر و سەربازی سوپای سووری بێنە ناو خاکی وڵاتەوە.

دەسەڵاتدارێکی ئەمنی عێراقیش دەڵێت ” ژمارەی ئەو ئەفسەر و سەربازە سوریانەی گەیشتونەتە خاکی عێراق 2000 کەس دەبێت”.

وتیشی، هاتنە ژوورەوەیان لە رێگەی رێککەوتنی نێوان هێزی سوریای دیموکرات و محەمەد شیاع سوودانی بووە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە چەند رۆژێکە چەکدارانی دەستەی تەحریری شام هێرشیان بۆ سەر چەند شارێکی سوریا دەستپێکردووە و تا ئێستاش لە پێشڕەویدان، ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هاوڵاتیانی کرد، دەستبەجێ سوریا جێبهێڵن.

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست

سوپای عێراق لەترسی جموجوڵی گرووپە چەکدارەکانی سووریا ...

سوپای عێراق لەترسی جموجوڵی گرووپە چەکدارەکانی سووریا کەوتووەتە ئامادەباشییەوە