رووداوی هاتوچۆ لە كەركوک

تاقانەی پێنج خوشك گیانی لەدەست دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە رەحیماوای كەركوک هاوڵاتییەك گیانی لەدەست دا و یەكی دیكە بریندار بوو.

درەنگانی ئەمشەو لە رووداوێكی سەختی هاتوچۆدا لە بەردەم بنكەی پۆلیسی رەحیماوا لە كەركوک، هاوڵاتییەك گیانی لەدەست دا و یەكی دیكە بریندار بوو.

سەرچاوەیەك لە كەركوک بە 964ی راگەیاند، رووداوەكە بەهۆی تیژڕۆییەكی لەڕادەبەدەر بووە و دوو ئۆتۆمبێل وەرگەڕاون، بەهۆیەوە شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكە بریندار بووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەكە بە 964ی داوە، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە، تاقانەی پێنج خوشكە و ماڵیان لە گەڕەكی سەرچناری كەركوكە.

هاوكات پۆلیسی كەركوک لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون