
دابەشکردنی نەوت - فۆتۆ - وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
بە کلکە ماسیحە نەوت پێوانە دەکەن
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە ناحیەی سێگردکانی قەزای کۆیە بە کلکە ماسیحە رێژەی ئەو نەوتە دەپێورێت کە حکومەت بۆی دابینکردوون، بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت بژمێر (عەداد)یان بۆ دابین نەکراوە و ناچاربوون بەو جۆرە بیپێون.
رۆژی 22-11-2022 ئەبوبەکر فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان نوسراوێکی ئاڕاستەی قایمقامیەتی قەزای کۆیە کردووە، بە ناونیشانی (دابینکردنی عەداد لەکاتی دابەشکردنی نەوت)، داوا دەکات ئەو تانکەرانەی نەوت دابەشدەکەن بژمێریان پێوەبێت.
“ساڵی رابردوو بەهۆی نەبوونی عەداد گیروگرفتی زۆر دروست دەبوو، بە دار ماسیحە نەوتی ناو بەرمیلی هاوڵاتی پێوانە دەکرا،” ئەبوبەکر فەیسەڵ لە نوسراوەکەیدا وا دەڵێت.

قەزای کۆیە، بەهەر پێنج ناحیەکەوە، شۆڕش، سكتان، ئاشتی، سێگردكان و تەق تەق، یەکێکە لەو قەزایانە کە ساڵانە نەوت تێیدا دابەشکراوە و ساڵی رابردووش خەڵکەکەی نەوتیان وەرگرتووە.
کۆی گشتى ئهو بڕه نهوتهى كه كۆیه و سنوورهكهى پێویستییهتى بریتییه له 5 ملیۆن و 650 ههزار لیتر، كه بهسهر 28 ههزار و 250 خێزانى ئهو سنووره دابهش دهكرێت.