ژوورە بازرگانییەكان خاوەندارییەتی دەكەن
كێشەی كارگەكانی هەرێمی كوردستان دەبرێتە بەغدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سبەی هەینی شاندێكی ژووری بارزگانی شارەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن و بە وتەی سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر، لەسەر كێشەی كارگەكانی كوردستان و رێگرییەكان گفتوگۆ دەكەن.
ژووری بازرگانیی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، سبەی هه‌ينى شاندێكى ژووره‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ى كارگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رێگريكردن له به‌رهه‌مه‌كانيان، به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه، سه‌ردانى شارى به‌غدا ده‌كه‌ن.
لەمبارەیەوە سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشهسازیى هه‌ولێر گه‌يلان حاجى سه‌عيد بە پەیجی فەرمی ژوورەكەی رايگهياندووە، سه‌ردانه‌كەیان بۆ به‌غدا دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى له خۆ ده‌گرێت، بهشداريكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسايى خولى يه‌كێتیى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق و ته‌وه‌رى دووه‌میش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى يه‌كێتیى پيشهسازيیهكانى عێراق كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئەوەی گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌ى كارگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رێگريكردن له به‌رهه‌مه‌كانيان بكەن،
گەیلان حاجی سەعید دەڵێت، هه‌وڵ دەدەن ئەو كێشه‌يه چارەسەر بكەن، “ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين و له كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كێتیى ژووره‌كانى بازرگانییەكانى عێراقيش ئه‌م بابه‌ته دهوروژێنين و كارى جدى له‌سه‌ر ده‌كه‌ين.
ماوەیەكە بەرهەمی كۆمپانیا ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان، لە بازگەكانی حكومەتی عێراقدا رێگرییان لێدەكرێت و رێگەنادرێت ببرێنە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
بە قسەی ئەو خاوەن كۆمپانیایانەی پێشتر بۆ 964 قسەیان كردووە، یەكێك لە كێشەكان ئەوەیە، بەغدا داوا لە كۆمپانیا و كارگەكانی كوردستان دەكات، خۆیان لە لای بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە حكومەتی عێراق تۆمار بكەن.
عێراق رێگە نادات بەرهەمی كارگەكانی كوردستان بچێتە ناوەڕاست و باشوور
ژووری بازرگانی
سەرۆكی ژووری بارزگانیی هەولێر:
داوامان كردووە كۆمپانیاكانی كەنەدا وەربەهێنان لە كوردستان بكەن
ژووری بازرگانی ئاسانكارییان بۆ دەكات
بازرگانانی هەولێر دەتوانن لە لەندەن بەشداریی پێشانگای خۆراک بكەن
یاداشتی لەیەكگەیشتنیان واژۆ كرد
وردەكاریی یاداشتی لەیەكگەیشتنی هەولێر و هیندستان چی تێدایە؟
لە هەولێر كۆنفرانسیان هەیە