هۆکار چی بوو؟
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی پێهات و دواخرا، دوای ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو نەكرا و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر چاوەڕێ بوون، دواتر بڕیاری دواخستنی دانیشتنەكە درا.
بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە، دەبوو گفتوگۆ لە بارەی هەمواری یاسای بودجەی عێراق بكرێت و پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بخرێتە بەرباس، هەروەها بڕگەكانی دیكەی ئەمڕۆی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، یاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی پرۆژەیاسای پاسپۆرت، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق و چەند بڕگەیەكی دیكە بوو.
ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند جارێك دانیشتنەكانی دووچاری دواخستن و كۆتاییهێنان بوو، بە تایبەتی لە بابەتی دەنگدان بۆ یاسای باری كەسی، لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵكی ئەوانەی بە یاساكانی سەردەمی بەعس زیانمەند ببوون، نەگەیشتە بڕیار و دەنگدان.