دیمه‌نێكی فێستڤاڵه‌كه.. وێنه‌كان تایبه‌ت بۆ 964+ نێردراون.
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه
له به‌غدا (دیداری ئەزیزان) دەستی بە چالاكییەكانی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌غدا فێستڤاڵێك به‌ناوى دیدارى ئازیزان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانى عێراقی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه و مۆزەخانەی عێراقی و مۆزەخانەی بەغدادی و قشڵەی بەغداد به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن.
مامۆستا شێرزاد رەسوڵ فەقێ، نوێنەری هەرێمی كوردستان و ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی و بەدواداچوون به 964ـى رایگەیاند: فێستڤاڵه‌كه له دوێنێوه ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی “نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی فەرمانگە و رێكخراو و تاك لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، كەلار و خانەقین بەچەندین چالاکی کوردانە بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن”.
له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێكهاتەكانی كورد و توركمان و كریستیان و هه‌ریه‌ك له مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر، رێكخراوی كوردستان فۆتۆ و رێكخراوی رێپاك، لەسەر ئاستی تاكیش لە شارەكانی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و چالاكوان بە پیشانگەی شێوەكاری و نمایشی جلوبەرگی كوردی بەشدارن.