لە دەرەوەی کوردستان گوڵ و دار ناهێنن

نەمامگەی پارکەکانی هەولێر ساڵی یەک ملیار دینار دەگەڕێنێتەوە خەزێنەی حکومەت

964+

ژوولی عەدنان

نەمامگەی پارکەکانی هەولێر ساڵی یەک ملیار دیناریان لە خەرجی کڕینی دار و درەخت و گوڵ کەم کردووەتەوە و %100 بەرهەمی ناوخۆ بەکار دەهێنن.

هەموو پێداویستی پارکەکان و باخچەکان دابین دەکەن و هیچ شەتڵ و نەمامێک لە دەرەوەی کوردستانەوە ناکڕدرێت، پێشتر ساڵانە بە نزیکەی یەک ملیار دینار خەرجی کڕینی درەخت و نەمام بوو کە لە دەرەوە هاوردەیان دەکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر سێ نەمامگەی گەورەی هەیە کە ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار دار و گوڵی جیاواز بەرهەم دەهێنن.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، ”لە دوای نەمانی بودجە و قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، نەمانتوانی گوڵ و درەخت لە وڵاتانی وەک تورکیا و ئیتاڵیاوە بهێنینە کوردستان، هەربۆیە بیرمان لە درووستکردنی نەمامگەی تایبەت بەخۆمان کردەوە”.

وتیشی ” ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار دار و گوڵ بەرهەم دەهێنن لە کاتێکدا پێشتر هەمووی هاوردە دەکرا و خەرجییەکی زۆری هەبوو، ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دینار بۆ هێنانی گوڵ و درەخت خەرج دەکرا”.

باسی لەوەشکرد، کە بەرهەمی نەمامگەکە تەنیا بۆ هەولێر نییە و بۆ ناوچەکانی دیکەشی دەنێرن و هەموو ئەو بەرهەمە هی سێ نەمامگەیە، بەتەمان بەرهەمەکانیان زیاتریش بکەن.

شاری هەولێر خاوەنی زیاتر لە 450 پارک و باخچەیە، لەو ژمارەیە 20 پارکی گەورە هەیە.

تیمی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەم بەیانییە بە چالاکی...

تیمی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەم بەیانییە بە چالاکییەکی زۆر دەستیان پێکرد

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە