چەند باراناوێک دروستکران

حاجیاوا خۆی بۆ باران ئامادە دەکات

964+

ژێوار خدر

شارەوانی حاجیاوا دەستیکردووە بە نۆژەن کردنەوە و رێگەکان و دروستکردنی باراناو لە چەند گەڕەکێکی ناحیەکە و ئامادەکاری دەکات بۆ وەرزی بارین.

سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا ئەمڕۆ چوارشەممە4.12.2024 رایگەیاند، لیژنەکانی چاککردنەوەی شارەوانی چەند رێگەیەکیان نۆژەن کردووەتەوە و چەند باراناوێکیشییان لە چەند کۆڵانێک لە هەر یەک لە گەڕەکەکانی: سەردەم، راپەڕین، چوارچرا و کوردستان دروستکردووە.

دەشڵێت، جگە لەو کارانە، مەنهۆڵەکانی هەموو ئەو گەڕەکانەش پاککراونەتەوە، ئەمەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ رێگری کردن لە کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو.

شارەوانی حاجیاوا دەستیکرد بە ئامادەکاریی بۆ زستان

شارەوانی حاجیاوا دەستیکرد بە ئامادەکاریی بۆ زستان