كرم و كه‌ڕوو لێی دابوون

له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر دوو بارهه‌ڵگر قه‌یسی تێكچوودا گیرا

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامییه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت، لیژنه‌كانى چاودێری دوو بارهه‌ڵگیریان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌ كه‌ بڕێكی زۆرى قه‌یسی تێكچوویان باركردبوو و ده‌یانویست له‌ بازاڕه‌كاندا ساغى بكه‌نه‌وه‌.
ئەمڕۆ 14.12.2024 لیژنەکەى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارکرابووەوە كه‌ له‌ بازگەی زەمەقییەوە بڕێکی زۆر خۆراک راگیراون كه‌ گومان ده‌كرێت تێكچووبێت، كاتێك ئه‌وانیش ده‌گه‌نه‌ بازگه‌كه‌ ده‌بینن جۆرى به‌شێكی خۆراكه‌كه‌ قه‌یسییه‌ و به‌هۆى بوونى كرم له‌سه‌ر هه‌ندێكیان و كه‌ڕووهه‌ڵهێنان له‌سه‌ر هه‌ندێكی دیكه‌یان تێكچووه‌ .
ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، پشکنینی فیزیایی بۆ تەواوی خۆراکەکان کراو، دەرکەوت قەیسیەکەی تێدایە خراپ بووبوو و بڕیاریاندا تەلەفى بكه‌ن و هەردوو بارهەڵگرەکەشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی كردووه‌ته‌وه‌.

45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ى به‌سه‌رچوو له‌ناو برا

45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ى به‌سه‌رچوو له‌ناو برا