لە کەلار و کفری مامۆستای تایبەتیان نییە
کێشەی لێکتێگەیشتن لە نێوان مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەی نابیستان هەیە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەو مامۆستایانەی لە پەیمانگەی هیوا بۆ نابیستان لە کەلار و کفری وانە دەڵێنەوە زمانی ئاماژە نازانن و کێشەی تێگەیاندنی قوتابییە نابیستەکانیان بۆ دروست بووە.
رەحیم کەریم، سەرپەرشتیاری پەیمانگای ھیوای نابیستانی گەرمیان بە 964ى وت،”خوێندکارەکان کێشەی ئەوەیان ھەیە لە مامۆستاکان تێناگەن، چونکە مامۆستای ئاسایین و زمانی ئاماژە بە باشی نازانن”.
ئاماژەی بەوەش کرد،” خوێندکارەکانمان پۆلی نۆی بنەڕەتی تەواو دەکەن، لەھیچ بەشێک وەرناگیرێن، 16 خوێندکارمان ھەیە لە ماڵەوەن”.
سەرپەرشتیارەکەی پەیمانگای ھیوای نابیستان وتیشی، “داواکارن ئەو خوێندکارانەیان کە تەواوی دەکەن، بە گرێبەست لە پەیمانگاکانی نابیستان دابمەزرێنەوە، کێشەی نەبوونی مامۆستای تایبەت بە نابیستیان نامێنێت “.
پەیمانگای ھیوای نابیستان لە کەلار لە ساڵی 2012ەوە دامەزراوە و 52 خوێندکاری نابیست لە پەیمانگاکە دەخوێنن.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان