دووکەڵەکەی ژەهراوییە و مەترسی هەیە
دوای مانگێک ئاگرەکەی شاخی سەرێ سادە لە ئاکرێ کوژێندرایەوە
964+
شۆرش قادری
دوای مانگێک ئاگرەکەی شاخی سەرێ سادە لە ئاکرێ کوژێندرایەوە، چونکە دووکەڵەکەی ژەهراوییە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان هەیە.
لە ئاکرێ شاخێک زیاتر لە 10 رۆژە ئاگری گرتووە و ناکوژێتەوە
ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگريی شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، “لەسەر داواکاری ئێمە تیمێکی کۆمپانیای تێن ئێنرجی بۆ کانزا و نەوت سەردانی شاخی سەرێ سادەی لە ناحیەی بجیل کرد و لێکۆڵینەوەی لەو ئاگرە کرد، کە نزیکەی مانگ بوو لە شاخەکە سەریهەڵدابوو”.
“دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئاگرەکە بەهۆی بوونی ماددەیەک لە جۆری قیر و نەوتی وشک و كاریگەربوونی بە تیشكی خۆر سەریهەڵداوە و دووکەڵەکەشی مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بۆیە خۆڵمان بەسەردا کرد و کوژاندمانەوە”، ئیبراهیم فەریق وای وت.
داوایشی لە هاوڵاتیان و شاخەوانان کرد، بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان بە هیچ شێویەیک سەردانی ئەو شاخە نەکەن.
سەبارەت بە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە، بەڕێوەبەری بەرگريی شارستانیی ئاکرێ وتی، “لەوبڕاویەدا نین ئاگرەکە جارێکیتر سەرهەڵبداتەوە چونکە بە باشی خۆڵمان بەسەردا کردووە و دامرکاوەتەوە، بە بەردەوامی چاودێریشی دەکەین و ئاگامان لێی دەبێت”.