روونكردنه‌وه و راستكردنه‌وه
ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره ئێزدییه‌كه سوێندى پێخوارد “به‌رد” نه‌بوو “به‌رات” بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوێنێ له‌مه‌راسیمى سوێندخواردنى په‌رله‌مانتارانى نوێى هه‌رێمی كوردستان، تاكه په‌رله‌مانتارێكى كوردى ئێزدى كاتێك سوێنده‌كه‌ى خوارد، پارچه‌یه‌ك قوماش له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستیدا بوو و له‌سه‌ر ئه‌و پارچه قوماشه‌ش ماده‌یه‌كی ره‌ق هه‌بووه و هه‌موو لایه‌ك پێیانوابووه ئه‌و ماده‌یه به‌رد بوو، به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كى ئێزدی له په‌یوه‌ندییه‌كیدا به 964 ئه‌وه‌ى راستكرده‌وه كه ئه‌وه‌ى سوێندى پێخواردووه به‌رد نییه.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، كه‌سایه‌تى دیاری ئێزدی و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ، بۆ 964 ئاشكراى كرد ئه‌و ماده‌یه‌ى سوێندى پێخوراوه پێكهاته‌یه‌كه له خوڵ “گڵ”ـى ناو په‌رستگاى لالش و ئاوى “كانى سپی” ناو لالش و ماست، ئەم سێ ماده‌یەش به‌یه‌كه‌وه هه‌وێن و تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ئه‌م ماده‌یه‌ى لێ دروستكراوه.
وتیشی “ئه‌و پێكهاته‌یه ناوى به‌راته به‌لاى ئێزدییه‌كان زۆر پیرۆزه و له هه‌موو ماڵ و شوێنه گشتییه‌كانى ئێزدی هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له دێرزه‌مانه‌وه “به‌رات” له‌لای ئێزدییه‌كان به پیرۆز مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵدا كراوه، ته‌نانه‌ت زۆرجاران كه دوو خێزانى ئێزدى پێك ناكۆك ده‌بن یان دوژمنایه‌تى ده‌كه‌وێته نێوانیان، كاتێك ئه‌م به‌راته ده‌ده‌ن به‌یه‌ك، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوانیان نامێنێت و ئاشت ده‌بنه‌وه.
دوێنێ یەکەم دانیشتى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، له‌كاتى سوێندخواردنى په‌رله‌مانتاران كه له سێ ئایین پێكهاتبوون به قورئان و ئینجیل و په‌رله‌مانتارى ئێزدى “وشیان خودێدا ئۆمۆ”ش به “به‌رات” سوێندى یاساییان خوارد.