جێگره‌وه‌ى بۆ داناوه‌

شه‌ممه‌ى دادێ رێگایه‌كی سه‌ره‌كى دهۆك داده‌خرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاتوچۆى دهۆك بڕیاری داخستنى رێگایه‌كی سه‌ره‌كى داوه،‌ كه‌ دێته‌ ناو دهۆك و له‌دهۆكیشه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

رێگاكه‌ له‌ دهۆكه‌وه‌ به‌ره‌و گه‌لى دێركێ له‌وێشه‌وه‌ بۆ ناحیه‌ى شێخان ده‌ڕوات.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، به‌هۆى كاركردن له‌ پڕۆژه‌ى دووسایدى رێگاى دهۆك بۆ ناحیه‌ى باعه‌درێ كه‌ قۆناغى كاركردنه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته‌ ناو گه‌لى دێركێ، ئه‌م رێگایه‌ داده‌خه‌ن و داخستنه‌كه‌شی له‌ كاتژمێر 8:00ـى سه‌رله‌به‌یانى رۆژی شه‌ممه‌ 7.2.2024 ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

هاتوچۆ دهۆك، دیاریى نه‌كردووه‌ كه‌ چه‌ند رۆژ ئه‌م رێگایه‌ داده‌خرێت، به‌ڵام داواى له‌و هاوڵاتیانه‌ كردووه‌ كه‌ به‌نیازى هاتوچۆن به‌م رێگایه‌ ده‌توانن رێگه‌ى جێگره‌وه‌ به‌كاربهێنن كه‌ له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ به‌دریكێ و ناحیه‌ى شێخان ده‌چێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌ قه‌زاى شێخانه‌وه‌ بۆ به‌دریكێ و له‌وێشه‌وه‌ دێته‌وه‌ ناو پارێزگاى دهۆك.

هاتوچۆى دهۆك ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل داده‌...

هاتوچۆى دهۆك ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل داده‌گرێت ده‌ڵێت قه‌ده‌غه‌ن