کەش و هەوا
ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە
964+
توانا نەقی
کەش و هەواکە جێگیرە و باران و بەفر لە گۆڕێ نییە، بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش کەمێك بەرزتر دەبەنەوە.
بەشێ پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، نەک هەر ئەمڕۆ بەڵکو بۆ سبەینێش بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ئەمڕۆ زیاتر بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1.12.2024
کەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10- 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9- 10 ) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 16پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى