لەهەشت سواڵکەر پێنجیان ئازادکران

میدیازان، شڤان عەبدولڵا – زاخۆ

 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ، هەڵمەتێكی بۆ دەستگیركردنی دەرۆزەکەرەکانی دەست پێکردووە، ئەمڕۆ هەشت کەس لەو هەڵمەتە دەستگیرکران، بەڵام زۆری نەبرد پێنجیان ئازادکران.

هەڵمەتەكەی پۆلیس لەناو بازاڕ و مزگەوتەكان و شوێنە گشتییەكانەوە دەستیپێكرد، توانیویانە ٨ سواڵكەر دەستگیربكەن، كە سیانیان ژن و دوانیان منداڵ و سیانی دیكەشیان پیاون.

 ئەحمەد رەمەزان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بەمیدیازانی وت: ‘دوو منداڵە سواڵكەرەكە ئازادكراون لە بەر ئەوەی هیچ یاسایەكی سزادان نایانگرێتەو و ٣ ژنەكەش بە كەفالەتی ئەوەی جارێكی دیكە سواڵ نەكەنەوە ئازاد كراون و سێ پیاوە سواڵكەرەكەش ئێستا خراونەتە زیندانەوە و دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە’.

 هەڵمەتەكە ئەمرۆ  ٢٩ی تشرینی یەكەم دەستیپێكردووە و تاماوەیەكی نادیار بەردەوام دەبێت، ئامانج لەم هەڵمەتەش نەهێشتنی دیاردەی سواڵكردنە لە بازاڕ وو شوێنە گشتییەكانی زاخۆ، ئەحمەد رەمەزان وای بە میدیازان وت