لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە رادەستی هەواڵگری کەرکوک کران

30 زیندانیکراو گەڕێندرانەوە کەرکوک

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

کەمێک پێش ئێستا ئەو 30 زیندانیکراوەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە رەوانەی کەرکوک کربوون گەیشتنەوە ئەو شارەو رادەستی دەزگای هەواڵگری کەرکەک کران.

لایەنی عەرەبی دەڵێن 500 زیندانیان هەیە لە سلێمانی و ژمارەیەکیشیان لە هەولێرە، لەو کاتەی حکومەتی خۆجێیەتی کەرکوک پێکهێنراوە، لایەنی کوردی لەگەڵ شێخ وەسفی عاسی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و کەسایەتی دیاری کەرکوک رێککەتوون گیراوەکان لە سلێمانی نەمێنن و بدرێنەوە بە هەواڵگری عێراق، ئەمڕۆ وەجبەیەکیان گەیشتەوە کەرکوک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زیندانییەکانی کەرکوک لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەد...

زیندانییەکانی کەرکوک لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەدرێنەوە بە هەواڵگری عێراق