لە سلێمانى
ئاهەنگى دەرچوانى خولى هەشتەمى پەیمانگاى تەکنیکى کوردستان بەڕێوەچوو
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
ئەمڕۆ لە شارى سلێمانى، ئاهەنگى دەرچوانى خولى هەشتەمى پەیمانگاى تەکنیکى کوردستان بەڕێوەچوو و دەرچوان بە دڵخۆشییەوە بەشداریان کرد و بەهیوان بەرهەمى خوێندنیان بچننەوە.
چۆڤان نەوزاد، دەرچوی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بە 964ـى وت، ئەوەندە ئارەزووى لە بەشەکەى خۆى بووە، هەر بۆیە لە ریزبەندى یەکەمەکانى بەشەکەى بووە.
باسى لەوەشکرد، لەماوەى ساڵانى خوێندنى هیلاکى خێزانەکەیى و دایک و باوکى لەبیر ناکات و ئەوان سەربازى ونى بڕوانامەکەنى.
هیواش دەخوازن، بتوانن بەرهەمى رەنج و ماندوبونیان بچننەوە و خزمەت بە کۆمەڵگە بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح