"پاییزی زەعیم"
تەلعەت تاهیر نوێترین کتێبی خۆی بڵاوکردەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
تەلعەت تاهیر شاعیر و نووسەری ناوداری کورد، نوێترین کتێبی خۆی بەناوی پاییزی زەعیم بڵاوکردەوە.
تەلعەت تاهیر لە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە 964ـی وت، “کتێبی پاییزی زەعیم یەک شیعرە بەڵام پارچە پارچە کراوە و پێشتر بەشێوەی دەنگ بڵاومکردووەتەوە، بەڵام ئەمە زۆر زیاترە و چەندین بەشی دیکەم بۆ زیاد کردووە، تا بووەتە کتێبێکی تەواوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای پێداچوونەوەی، کتێبەکە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی فام بڵاوکراوەتەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری